spot_imgspot_img

كەشناسی: شێ‌ بەرزبۆتەوە و بەهۆی ئارەق كردنەوەوە ئاو زۆر بخۆنەوە

شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە ڕادەی شێ‌ بەرزبۆتەوە و بەهۆی ئارەق کردنەوەی لەشی مرۆڤ ڕێژیەکی زۆر ئاو لەدەست دەدەیت و دەشڵێت: بۆ قەرەبووکردنەوە ئەو ئاوە باشتروایە ئاو زۆر بخورێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەلِۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە هەرچەندە پلەکانی گەرما دابەزینی بەخۆیەوە بینیوه، کاریگەری شەپۆلی گەرمای هەفتەی ڕابردوو کۆتایی پێهاتووە، بەڵام بەهۆی هاتنی بڕێکی شێ ڕێژەیی دیایکراو لەناوچەکانی نیمچە دورگەی عەرەبی و دەریای عەرەبی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٢/ ٨/ ٢٠٢٥) ڕێژەکەی بەرزە بەتایبەت ناوچە دەشتاییەکانی پارێزگای هەولێر و موسڵ و کەرکوک و گەرمیان و تەواوی ناوچەی تری ناوەڕاست و باشووری عێراق.

دەشڵێت: تیشکی سەرووی وەنەوشەیی ڕێژەکەی بەرزە، لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ کاتی عەسر بەدواوە هەست بەگەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت، بۆیە ئەگەر کاری زۆر پێویستان نەبوو لەماڵ مەچنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەتا دەتوانن شلەمەنیەکان بخۆن بەتایبەت ئاو، چونکە بەهۆی ئارەق کردنەوەی لەشی مرۆڤ ڕێژیەکی زۆر ئاو لەدەست دەدەیت، بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوە ئەو ئاوە باشتروایە ئاو زۆر بخورێتەوە .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە