حەماس لە دانوستانەکان کشایەوە

حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەزە کشایەوە، نێوەندگیران هۆشداری دەدەن لە قەیرانی مرۆیی لە غەزە.

کەناڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە، کە حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەزە کشاوەتەوە.

ڕۆژنامەی (زە ئۆرشەلیم پۆست)ـی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە حەماس دانووستانەکانی ئاگربەستی غەزە بە گۆڕانکارییەکانی دۆخی مرۆیی غەزە دەبەستێتەوە.

ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە حەماس نێوەندگیرانی ئاگادار کردووەتەوە کە تا دۆخی مرۆیی غەزە باشتر نەبێت ناچێتە ناو دانووستانەوە.

ئێستا دانووستانەکان وەستاون و نێوەندگیران هۆشدارییان داوە کە ئەگەر دانووستانەکان دەستپێنەکەنەوە دۆخی مرۆیی لە ناوخۆی غەزە خراپتر دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە