spot_imgspot_img

ئەردۆغان:پێشوازی لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “پێشینەی کارمان گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خوشک و برایانمان لە غەززە. وەک بەرەی مرۆڤایەتی بەرپرسین لەوەی هەرچی پێویستە بۆ وەستاندنی ئەم ستەمە ئەنجامی بدەین. بەهایەکی زۆر دەدەین بە کاردانەوە مرۆییەکان کە لە ئەورووپا بەرز دەبنەوە، بەتایبەتی فەڕەنسا و بەریتانیا”.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، کە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەموو هەنگاوێک دەکەن بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا و، ڕایگەیاند: “یەکێک لە کاریگەرترین وەڵامەکان دژی سیاسەتی جینۆسایدی ئیسرائیل، پشتیوانیکردنە لە چارەسەری دوو دەوڵەتی لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧.

وتیشی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندیم بە سەرکۆماری فەرەنسا، بەڕێز ماکرۆنەوە کرد و، پیرۆزباییم لێکرد بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی داویەتی. بینیم کە بەڕێز سەرکۆمار نگوێما لەبارەی ڕێگریی کردن لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە هەمان هەستی ئێمەی هەیە.

ڕاشیگەیاند، ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی گوشار لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل زیاتر بکەین. زیاتر هەست بەوە دەکەین کە خوشک و برایانمان لە غەززە تەنیا نین. هەوڵێکی زۆر زیاتر دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئاگربەست لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکرێت و ئاشتییەکی هەمیشەیی فەراهەم بکرێت.
ئەردۆغان باسی لە دۆخی سەختی مرۆیی غەززە کرد و، ڕایگەیاند، پێشینەی کارمان گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خوشک و برایانمان لە غەززە. وەک بەرەی مرۆڤایەتی بەرپرسین لەوەی هەرچی پێویستە بۆ وەستاندنی ئەم ستەمە ئەنجامی بدەین. بەهایەکی زۆر دەدەین بە کاردانەوە مرۆییەکان کە لە ئەورووپا بەرز دەبنەوە، بەتایبەتی فەڕەنسا و بەریتانیا.
ئەردۆغان ئاماژەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کرد بۆ سەر غەززە و، ڕایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت بێدەنگ بێت لە ئاست ئەو دیمەنە دڕندانەیەی کە منداڵانی بێتاوان بەهۆی برسێتییەوە گیانلەدەست دەدەن، هاووڵاتیانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی کۆبوونەتەوە بە ئەنقەست گولـلەباران دەکرێن. هەموو کەسێک بە هێندەی زەڕەیەک ویژدان و بەزەیی و کەرامەتی مرۆڤایەتی هەبێت، چیدیکە لە ئاست ئەم ستەمەدا بەرگە ناگرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە