ئیسرائیل بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە هۆشداریدا بە دیمپلۆماتکارەکانی و داوادەکات ئیمارات بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاریداوە زۆرینەی دیپلۆماتکاران و خێزانەکانیان لە ئیمارات بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەبوزەبی و کونسوڵخانەی گشتی لە دوبەی دەگرێتەوە.
بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، بڕیارەکە دوای هۆشداریی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دێت، کە ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی کردبوو گەشت بۆ ئیمارات نەکەن. هۆکارەکەش بۆ “زیادبوونی چالاکیی گروپە چەکدارەکان دەگەڕێتەوە کە هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەدەن” لەسەر پاشخانی دۆخی برسیەتی لە کەرتی غەززە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران، حەماس، حزبوڵا و ڕێکخراوە جیهادییەکان هەوڵەکانیان بۆ کردنە ئامانجی ئیسرائیل چڕکردووەتەوە.
