پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە تا ڕۆژی یەک شەممە دەتوانن ناویان لە پسوڵەی ئەلکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێڕاق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی درێژ نەکردەوە بەڵام تاوەکوو ڕۆژی یەک شەممە بەرنامەکە ئەکتیڤە.
ئاماژەی بەوەسداوە، تا ڕۆژی یەک شەممە ئەتوانن داخیلی سیستەمەکە ببن و ئەوانەی تاوەکوو ئەمرۆ خۆیان لەپڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک داخیل نەکردووە با بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە هەڵمەتی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، و وەزارەتی بازرگانی عێڕاق 1/8 وەک دوا وادە بۆ پرکردنەوەی فۆڕمەکە دەستنیشان کردبوو و ئەوەی ناوی تۆمار نەکردبێت بەشە خۆراکی دەبڕدرێت.
