کەشناسی عێڕاق وادەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند و دەڵێت” ماوەی پشووی دووربوون لە گەرما کۆتاییهات”.
ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتی کەشناسی پێشبینی کرد، کە پلەکانی گەرما جارێکیتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و شەپۆلی خۆڵبارینیشی تێدەکەوێت.
دەسەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەڕۆژی شەممەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ی عێراق هاوشێوە دەبن، لە ناوچەی ناوەڕاستیش بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژی یەک شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینیش زۆربەی ناوچەکانی عێڕاق دەگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەک زیاتر دەبێت شەپۆلێکی توندی گەرما سەرتاسەری عێڕاقی گرتۆتەوە، و لە هەندێک ناوچە پلەی تێپەڕاندووە، هاوکات لە بەشێك لە پارێزگاکانیش بەهۆی ئەو گەرمایەوە پشوو راگەیەندرا.
