شارەوانی سلێمانی بۆ پێدان و دابەشکردنی زەوی ڕێککارەکانی خێراتر دەکات و دەڵێت”بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێکردنی کاری جیاکردنەوە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2620 كە لە 21ی حوزەیرانی ئەمساڵ و بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی ئەمڕۆ 12 بڕیار و نووسراوی دیكەی سەرۆكایەتیمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كران بەمەبەستی تەواوكردنی كاری تۆماركردنی جیاكردنەوە و رێكارەكان تاوەكو بتوانرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانی دابەشكردنی زەوییەكەیان و بەناوكردنیان بۆ تەواوبكرێت.
شارەوانی لە بڵاوکراوەیەکدا داوایەک ئاڕاستەی سوودمەندان دەکات و دەڵێت” داواكارین لەو بەڕێزانەی كە سوودمەندبوون لەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵكایەتی زەوی و زار بكەن”.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت ، تاوەكو ئێستا 22 بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێكردنی كاری جیاكردنەوە و ژمارەیەكی زۆر كەم ماون لە بڕیارەكان و چاوەڕێی تەواوكردنی رێكارە هونەری و یاساییەكانین لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تاوەكو لە نزیكترین كاتدا هەوڵبدرێت كاری لەسەربكرێت و تەواوبكرێت.
