spot_imgspot_img

محەمەد بەربڵاوترین ناوە لە بەریتانیا

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ناوی “محەممەد” لە پێشەنگی لیستی بەناوبانگترین ناوی کوڕان لە ئینگلتەرا و وێڵز دایە.

لیستی تازە بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٢٤ دەریخستووە کە “نوح” لە پلەی دووەمی ناوی کوڕاندا هاتووە، دواتر “ئۆلیڤەر” پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، واتە سێ ناوی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک خۆیان ماونەتەوە.

“ئۆلیڤیا” و “ئەمێلیا” بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک ناوە بەناوبانگەکانی کچان بوون، بەڵام “ئیسلا” لە لیستەکە دوورکەوتەوە و “لیلی” جێگەی گرتەوە. ئۆلیڤیا لە ساڵی 2006ەوە ساڵانە لەنێو سێ باشترین ناوی کچاندا ماوەتەوە و لە ساڵی 2024دا 2 هەزار و 761 کچ ناویان هاتووە، محەمەدیش لە ساڵی 2016ەوە لە ڕیزی 10 باشترین ناوی کوڕان ماوەتەوە.

ئەم ڕیزبەندییانە کە لەلایەن فەرمانگەی ئاماری نیشتمانییەوە کۆکراونەتەوە، بە بەکارهێنانی ڕێنووسی وردی ئەو ناوانە کۆدەکرێنەوە کە لە کاتی لەدایکبووندا تۆمارکراون، واتە ناوی هاوشێوە بە ڕێنووسی جیاوازەوە بە جیا ئەژمار دەکرێن.

داتاکان دەریدەخەن کە سێ ڕێنووسی جیاوازی محەممەد لە ڕیزی ١٠٠ ناوە بەناوبانگەکانی کوڕان بووە.

هەروەها دابەزینی بەردەوامی ناوە شاهانەییەکانی بەخۆیەوە بینی، جۆرج پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و ٣٢٥٧ کوڕ لەدایک بوون، ویلیام لە پلەی ٢٧، لویس پلەی ٤٧ی کوڕان و شارلۆت لە پلەی ٢٣ بۆ کچان. هەروەها لە لیستەکەدا ناوی ناوازە نیشان دراوە کە کەمتر لە پێنج جار بەکارهێنراون. بۆ نێرەکان ناوی وەک “کوسبێرت”، “کریسپین”، “ئاوسۆم” و “بێکهام” هەبوون، بۆ مێینەکانیش ناوی وەک “ئۆرکید”، “بیم”، “سیسیلی” و “ئێڤرێست” هەبوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە