spot_imgspot_img

لاڤرۆڤ: مافەکانی کورد لە سووریا بۆ ئێمە گرنگە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای گەرەنتیکردنی مافی کورد لە سووریا دەکات و دەڵێت” دەبێت مافەکانی کورد پارێزراوبێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی لە مۆسکۆ کۆبونەوە،  ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سووریا یەکەم سەردانی دەسەڵاتدارانی دیمەشقە لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سووریا بۆ ڕووسیا.

لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ڕووسیا بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە بوژانەوەی ئابوری سووریادا دەکات.

جەختیشیکردەوە، کە دەستەبەرکردنی مافی دەستووری بۆ کورد گرنگە و دەڵێت” دەبێت مافەکانی کورد پارێزراو بێت و هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد”.

لاڤرۆڤ  پێشوازی لە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر سووریا کرد و وتی “پێمانوایە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا  لەسەر گەلی سووریا بڕیارێکی دروستە، بەو پێیەی ئەوان خەڵکیان کردە ئامانج نەک بەرپرسان”.
لای خۆیەوە شەیبانی دوپاتی کردەوە کە ڕێککەوتنێک کراوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ پێداچونەوە بە ڕێککەوتنەکانی پێشو و ئاماژەی بەوەشکرد پەیوەندییەکانی ئێستایا دیمەشق  و مۆسکۆ لە خاڵێکی وەرچەرخانێی مێژویی گرنگدایە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە