بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی وەزیری بەرگریی سووریا سەردانی مۆسکۆ دەکات و وەزیری دەرەوەش لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی دیپلۆماسییە دوای رووخانی ئەسەد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا “سانا” بڵاویکردەوە، موڕهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتووەتە مۆسکۆ و بڕیارە لەگەڵ ئەندرێی بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا، کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی سانا، سەردانەکە فەرمییە و لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دیمەشق و مۆسکۆدایە، بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا.
ئەم سەردانە یەکەم جووڵەی دیپلۆماسیی باڵای سەربازییە لەنێوان دوو وڵاتدا لەدوای دەستبەکاربوونی بێلۆسۆڤ وەک وەزیری نوێی بەرگریی ڕووسیا، کە جێگەی سێرگی شۆیگۆی گرتەوە.
