نرخی زێڕ بە ناجێگیری ماوەتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا هەڵبەز و دابەزێکی گەورەی تۆمار کرد ئەویش دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیریی هێشتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3299 دۆلار بەرزبووەوە ئەویش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی 3273 دۆلار بووە.
ئەم هەڵکشانە دوای دابەزینە گەورەکەی دوێنێ شەوی نرخی زێڕ هات کاتێک کە هەر ئۆنسەیەک لە 3333 دۆلارەوە بۆ 3268 دۆلار دابەزی.
هۆکاری ئەو داکشانەش بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بوو بۆ بەجێگیریی هێشتنەوەی ڕێژەی سوود.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێویەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 553 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 645 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 737 هەزار دینار
