دوای زیاتر لە سەدەیەک بەهێزترین بوومەلەرزە لە ڕووسیا ڕوویدا

دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا بوومەلەرزەکەی ڕووسیای بە بەهێزترین بوومەلەرزە ناوبرد و دەڵێت” لە دە بەهێزترین بوومەلەرزە بووە لە ساڵی 1900ەوە”.

دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی 8.8 پلە کە کامچاتکای گرتەوە، لەنێو دە گەورەترین بوومەلەرزەدایە کە لە ساڵی 1900ەوە لە جیهاندا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بوومەلەرزەیە بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ساڵی 2011دا بە گوڕی 9.0 پلەی ژاپۆن ڕوویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە کامچاتکا بەهێزترین بوومەلەرزەی لە دوای ساڵی 1952ەوە بەخۆیەوە بینی. لقی کامچاتکای خزمەتگوزاری جیۆفیزیکی یەکگرتووی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکان بە گوڕی 8.7 پلە بووە.

ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوچەیی پێکهات، و پسپۆڕان دەستیان کرد بە پشکنینی ورد بۆ دامەزراوە کۆمەڵایەتییە گرنگەکان بۆ دیاریکردنی هەر زیانێکی ئەگەری، سەرەتاش لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و باخچەی ساوایان دەستپێدەکات.

هاوکات بوومەلەرزەکەی ڕووسیا بووەهۆی دروستبوونی تسونامی لە چەند وڵاتێک لەوانە دوورگەکانی هاوایی و بەشێک لە دوورگەکانی ئەلیوتیان لە ئەلاسکا و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای کەنەدا و ئەمریکا تا سنووری مەکسیک و هەروەها فلیپین و ئەندەنوسیاا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە