spot_imgspot_img

دەستبەسەر داگرتنی سەدان سحر و نوشتە و فاڵ و جۆرەکانی تر

ئەوقافی هەولێر دەست بەسەر سەدان جۆری نوشتە و جادو و فاڵ و سیحر دەگرێت و دەڵێت: لەڕێگەی كەسانی شارەزا و دڵسۆز بە دین هەوڵی بەتاڵكردنەوەیان دەدەین.

نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا جانتایەکی ڕەشی پێیە و دەڵێت: ئەمە زیاتر لە 200 سیحر و جادووە!

دەشڵێت: ویستراوە داخڵی ناو هەولێر بكرێت و لەڕێی لیژنەكان و لە بازگەكان دەستی بەسەرداگیراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەڕێی كەسانی شارەزا و دڵسۆز بە دینەوە، كە خەڵكی وڵاتی ئێمە موسڵمانە بەڕێگای شەرعی هەوڵی بەتاڵكردنەوەیان دەدەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە