دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: پشتگیری ئاشتی لە باکووری کوردستان دەکەین

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بە کونسوڵی گشتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، كە یەکێتی پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان دەکات.

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەكەی، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کرد، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند، “پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان بەپێویست دەزانین”.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنەییەکانی ناوچەکە و پشتگیرییەکانی یەکێتی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا.

جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌موو لایه‌نەكان له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌كان دووربكه‌وێته‌وه‌.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە