spot_imgspot_img

تورکیا بە بەهای چوار ملیار دۆلار نەوتی لە باکووری کوردستان دۆزیوەتەوە

وەزیری وزەی تورکیا ئاشکرای دەکات کە بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دۆالر یەدەگی نەوت لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گەڕانەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ نەوت لە وشکانییدا، لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە ئامەد، گابار و ئێلح ئەنجاممان دا، تا ئەمڕۆ لە شوێنە جیاوازەکاندا ٥٧ ملیۆن بەرمیل یەدەگمان دەستنیشان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەهای ئابووریی ئەو نەوتە نزیکەی چوار ملیار دۆلارە.

بایراکتار باسی لەوەشکرد بەهۆی ئەو کارانەی لە بواری غاز و نەوت ئەنجامدراون، دوایین جار دۆزینەوەی ٧٥ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە گۆکتەپە-٣ لە دەریای ڕەش ڕاگەیەندراوە، کە پێداویستی ساڵ و نیوێکی تورکیا بۆ غاز دابین دەکات.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد بەم بڕە دەتوانرێت پێداویستی غازی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی ٤،٥ ساڵ دابین بکرێت و، ڕایگەیاند: “ئەمە لە هەمانکاتدا هاوتایە بە قەبارەیەکی ئابووریی کە ئەمڕۆ بەهای نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلارە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە