لێدوانی وەزیری نەوتی تورکیا لەبارەی رێککەوتن لەسەر بۆریی نەوتی عێراق و وڵاتەکەی

وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، بە وەزیری نەوتی عێراقی وتووە، “دەمانەوێت بۆریی عێراق و تورکیا بەتەواوی بەکاربهێنین”.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا دەشڵێت: “بە هاوتا عێراقییەکەمم وتووە با ملیۆنێک و 400 هەزار بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیاوە هەناردە بکرێت”.

وەزیری وزەی تورکیا باسی لەوەش کردووە، “ڕێککەوتنی نوێمان لەگەڵ عێراق لەسەر بنچینەی قازانجی هەردوولا دەبێت”.

لە پرۆگرامی مێزی ئێدیتۆرانی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند: بڕیاریان داوە ڕێککەوتنی تایبەت بە بۆریی نەوت لە نێوان تورکیا و عێراق نوێ نەکەنەوە، بەڵام ڕەشنووسێکی دیکەیان بۆ بەغداد لەبارەی چۆنیەتیی ڕێککەوتنەکە ناردووە.

وتیشی: “ڕێککەوتنی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1970. ڕێککەوتنێک هەیە ساڵی 1973 کراوە. ساڵانی 1976-1977 کاری هیڵی بۆرییەکە تەواو بوو، بەڵام لەو کاتەوە کە نزیکەی 50 ساڵە، بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی تەواوی توانای ئەو بۆریی نەوتە بەکاربهێنین”.

بە وتەی بایراکتار، “ئەم بۆرییە توانای هەیە ڕۆژانە ملیۆنێک و 400 بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە. ئەوجا ئەو بەشەی لە سلۆپییەوە بۆ جەیهان دەچێت، درێژییەکەی 650 کیلۆمەترە”.

باسی لەوەشکرد، “جگە لە هەموو ئەمانە، ئەو هێڵی بۆرییە هیچ کات بە تەواوی توانای خۆی کارا نەبوو. هیڵەکە لە سلۆپییەوە بۆ جەیهان کە مەوداکەی 650 کیلۆمەترە، دوو بۆرییە کە یەکێکیان 40 ئینج و ئەوەی دیکەیان 46 ئینجە”.

وەزیری وزەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە ئەمە بە عێراق دەڵێین؛ وڵاتەکەتان رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات، کە هەمووی لە ڕێگەی بەسرەوە دەکرێت، لێرەدا 1.5 ملیۆن بەرمیل بە ئاراستەیەکی جیاوازدا دەڕوات، واتە ئێوە بە ئاسوودەییەوە دەتوانن نزیکەی 40٪ی نەوتەکەتان بە ئاراستەیەکی دیکە بگەیەننە بازاڕەکانی جیهان”.

بایراکتار لەبارەی عێراقەوە وتیشی، “هەروەها دەتوانن بگەنە شوێنێک و بازاڕێکی جیاوازتریش؛ بۆ نموونە دەریای ناوەڕاست و ئەورووپا”.

ئەو وەزیرە دەشڵێت، “ئەم ڕێککەوتنەمان (ڕێککەوتنی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا) کە تەمموزی 2026 ماوەکەی تەواو دەبێت”، بەڵام ئەوان ساڵێک پێشتر عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە (لە نوێنەکردنەوەی) بۆ ئەوەی نیگەران بن.

بە وتەی بایراکتار، ئەوان دەیانتوانی خودکارانە ئەو رێککەوتنە درێژبکەینەوە. بەڵام “ئەوکات رێککەوتننامەیەکمان درێژدەکردەوە کە بە تەواوی توانای خۆی کاری نەدەکرد؛ رێککەوتننامەیەکمان درێژدەکردەوە کە بەداخەوە لە 2024ــەوە هەردوولای خستووەتە ناو گێژاوێکی یاساییەوە”.

بایراکتار باس لەوەش دەکات، “لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێ رێگەی گەشەپێدانیش بکرێتە رێگەی وزە. ئەمڕۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل بە واتای داهاتی 40 ملیار دۆلاری ساڵانە دێت. ئێمە بە عێراق دەڵێین وەرن لە جەیهان پرۆژەی پاڵاوگە و پێترۆکیمیا جێبەجی بکەین. ئێوە کە ئەوەندە نەوتەتان هەیە، دەتوانن ئەم کارە بکەن. لەڕاستیدا کاری زۆر باش هەیە بکرێت”.

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئاداری 2023ەوە لە رێگەی بۆری جەیهانەوە راگیراوە. ئەوەش بە بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس و لەسەر سکاڵای عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە