spot_imgspot_img

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو و برێنت ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت 71 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 71 دۆلار و 68 سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بۆ 69 دۆلار و 21 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا کرد، کە ئەگەر لە ماوەی 10 ڕۆژدا شەڕی ئۆکرانیا ڕانەگرێت، ئەمەش پێشبینی دەکرێت کەرتی وزەش بگرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە