spot_imgspot_img

ئيدریس نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند (ماهير حەسەن) کرد

ئيدریس نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند (ماهير حەسەن) کرد…
لەسەر بانگهێشتی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) بەمەبەستی پیرۆزبایی و رێزلێنان پێشوازی لە هونەرمەند (ماهیر حەسەن) کرد.
‏‎ئەمە لەكاتێكدایە، كە هونەرمەند ماهیر حەسەن خەڵاتی لە فیستیڤاڵی (رەشت) لە وڵات ئێران و (یەڵماز گونا)یلە لەندەن و ( تیسالونیکی) لە وڵاتی یۆنان و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بردەوە.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەوتنی هونەری کوردی و ئاڵنگاریەکان کرا و چۆنێتی دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ برەوپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەر و سینەمای کوردی . لە هەمان کاتدا باس لە کار و پرۆژە و چالاکی هونەری و تاوتوێی کاریگەریەکان کرا لەسەر وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە