spot_imgspot_img

شەپۆلی گەرما كۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ‌ شەممە کاریگەریی شەپۆلی گەرماکە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان لە سەرووی 45 پلەی سیلیزی، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیکەی 42 پلە و لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە نزیکەی 49 پلەی سیلیزی.

کەشناسیی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، کە لە سبەی چوار شەممەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە نامێنێت و پلەی گەرما بە ڕێژەی (3 بۆ 6) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆیان لەم وەرزەدا.

ڕوونیکردۆتەوە، کە تاوەکو ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو، هیچ شەپۆلێکی دیکەی گەرما پێشبینی ناکرێت ڕوو لە ناوچەکە بکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە