سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا 29 هێرشی مووشەکی و درۆنیان بۆ سەر ئیسرائیل پووچەڵ کردووەتەوە.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس باسی لە هەوڵی تێوەگلانی عێراق لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کرد ڕایگەیاند، “زیاتر لە 29 هەوڵی هێرشی مووشەکی و درۆنمان لە ناو عێراقەوە پووچەڵ کردەوە” وەک ئاماژەیەک بۆ جموجوڵی میسلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران کە هەوڵیان دەدا بە مووشەک و درۆن هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
وتیشی: “پەرۆشین بۆ ڕێگرتن لە دروستکردنی بیانوو بۆ هەر لایەنێک کە بیەوێت عێراق بکاتە ئامانج یاخود بۆ نێو جەنگ ڕایبکێشێت”.
جەختیشیکردەوە کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەست دەوڵەتە نەک کەس و لایەنەکان و ڕێ بە هیچ کەس لایەنێکیش نادەن عێراق بکاتە سەکۆی هێرشی سەربازی.
سوودانی ڕاشیگەیاند، سووریا وڵاتێکی گرنگە بۆ عێراقە و پەرۆشین بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە.
