سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ڕایگەیاند: “لەبەر چاوی هەموو جیهاندا، لەناوبردنی خەڵکی غەززە و برسی کردنیان بە هیچ شێوەیەک ڕەوایی پێ نادرێت”.
گوتێرێس لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە دانیشتنێکدا کرد بە ناونیشانی “پرسی فەڵەستین و چارەسەری ئاشتییانەی دوو دەوڵەتی” و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەوان “بە چاوێکی کراوەوە” کارەساتەکانی داهاتوویان دەبینن و ئاماژەی بەوەشدا کە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، “ئومێدەکان، دیپلۆماسی، بڕیار و یاساکانی نێودەوڵەتی تووشی ئاڵنگاریی کردووە”.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ڕاشیگەیاند، ناکۆکییەکان ئێستاش دەبنە هۆی قوربانیدان، لەناوبردنی جیلەکانی داهاتوو و بووەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و هەموو جیهان.
وتیشی، “چارەسەر ئاسانە، بەڵام پێویستی بە ئیرادە و رێبەرایەتییەکی بەهێز و درک پێکردنی ڕاستییەکان هەیە”.
گوتێرێس وتیشی: “لەبەر چاوی هەموو جیهاندا، لەناوبردنی خەڵکی غەززە و برسی کردنیان بە هیچ شێوەیەک ڕەوایی پێ نادرێت”.
