spot_imgspot_img

ئایفۆن 17 پرۆماکس و تایبەتمەندییەکانی

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Wccftech، ئایفۆن ١٧ پرۆ تایبەتمەندی تایبەتی کامێرای لەگەڵدایە، لەوانە دوگمەی زیادە و زوومکردنی ٨x و ئەپێکی جیا بۆ کۆنترۆڵکردنی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەپڵ لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دەرەکی کردووە بۆ پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی مۆبایلەکانی.

ئایفۆن ١٧ پرۆ و پرۆ ماکس سێ پێشکەوتنی سەرەکی کامێرایان تێدایە کە جیاوازیان کردووە لە نەوەکانی پێشووی مۆبایلەکە و وەشانە ستانداردەکانی. دیارترینیان باشترکردنی هاوێنەی زووم پێکسەڵە.

ئێستا هاوێنەی زووم ئۆپتیکاڵ دەتوانێت بگاتە 8x زووم، بە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو کە تەنها 5x زوومیان هەبوو. هەروەها مۆبایلەکە ئەپێکی کۆنترۆڵکردنی کامێرای تەواو نوێی لەگەڵدایە، کە تایبەت دەبێت بە مۆبایلەکە نەک وەشانی ستاندارد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە وەشانی ئایفۆن ١٧Pro ی ئایفۆن دوگمەی کامێرای زیادە لە سەرەوەی ئامێرەکەدا دێت، ئەمە جگە لەو دوگمەیەی پێشتر لە ئایفۆن 16 ناسێندرابوو، بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستت بگات بە ڕێکخستنەکانی کامێرا و وێنەگرتن.

ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەپڵ ڕەنگی نوێ و لۆگۆی نوێی ئەپڵ لەسەر پشتی مۆبایلەکە دادەنێت، وەشانی پڕۆ بە ڕوونی تۆمارکردنی ڤیدیۆی تا 8K تێدایە، لەبری ڕوونی پێشوو، هەروەها توانای تۆمارکردنی هەیە بە هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە.

شایەنی باسە ئەپڵ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە مانگی ئەیلوولی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت، نەوەی نوێی مۆبایلەکانی، هەروەها تایبەتمەندی نوێ لە سیستەمەکانیدا ڕادەگەیەنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە