ترەمپ:لە دانوستانەکانی حەماس ئێران بەشدار بووە

سەرۆکی ئەمریکا زانیاری لەسەر پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئێران بە حەماس ئاشکرا دەکات و دەڵێت”دەزانین ئێران بەشدارە لە دانوستانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنەش شتێکی باش نییە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە، و لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، ئەو بارمتانەی ئێستا لەلای حەماس ماون ئازاد نەکراون، و زانیاریمان هەیە حەماس بارمتەکان لەناو بۆریەک لە تونێلیکدا حەشار دەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، ماوەیەکی زۆرە ئەو بارمتانە لەوێن و کەس و کاریان نیگەرانیان بوون، پێشتریش بینیومانە لە فیلمەکاندا ئەو دۆخەی بەسەر ئەو کەسانەدێت چییان لێ دێت، بۆیە پێویستە نیگەرانیان بین و پێکەوە کاربکەین بۆ ئازادکردنیان.

ترەمپ جەختیشکردەوە، ئێرانییەکان لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس تێوەگلاوە و فەرمان لە ئێران وەردەگرن ئەمەش هەنگاوێکی باش نییە.

هاوکات، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، دەزانین کە دۆخی غەززە زۆر ناهەمووارە و دۆخێکی سەختی مرۆیی لەو ناوچەیە دەگوزەرێت، دەبێت لە گەڵ هاوکارییەکان لە ئاسمانەوە، بارهەڵگرەکان بچنە نێو غەززە بۆ گەیاندنی زیاتری هاوکارییەکان.

کییەر ستارمەر ڕاشیگەیاند، کاردەکەین بۆئەوەی بەزوترین کات ئاگربەستێک رابگەیەنرێت بۆئەوەی بتوانرێت بەباشی هاوکارییەکان بگەیەنرێت.

ئەوە یەکلایی بۆتەوە و هەمووان هاوڕاین کە حەماس نابێت هیچ پیگەیەکی بەهێزی لە ناوچەکە هەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە