هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت”دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە و ڕانەگیراوە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا،بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سەرجەم هاووڵاتیان لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دوێنی بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بڵاوی کردەوە، کە بەهۆی گواستنەوەی بەڕیوەبەرایەتیەکەیان لە شوێنی ئێستایان لە شەقامی ٦٠ مەتری بۆ باڵەخانەیەکی تر لە شەقامی ١٠٠. تا ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٣ دەوام لە بەڕێوە بەرایەتیەکان دەوستێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆربەی هاووڵاتیان و هەندێک لەپەیجەکانی سۆشیال میدیا بەهەڵە لە بڵاو کراوەکەی هاتووچۆی گشتی هەرێم تێگەیشتن و وایان زانی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوام دەوەستێت. بۆیە ڕایدەگەیێنین کە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەردەوامە .

دەشڵیت،دەوام ڕاگرتنی بەڕێوە بەرایەتی گشتی هاتووچۆ هیچ پەیوەندی بە هاتووچۆی هەولێرەوە نیە و لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەوام ڕانەگیراوە و مامەڵەی هاووڵاتیان وەک پێشتر ڕایی دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە