spot_imgspot_img

١٤ کەسی دیکە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٤٧ کەس.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٤ کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێک لە قوربانییەکان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاشیگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٧ کەس کە لەنێویاندا ٨٣ منداڵ ھەن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە