spot_imgspot_img

هەرچەندە پلەی گەرما بەرزبووەتەوە، بەڵام بزانە بەراورد بە “ڤینۆس” لە بەفرگردا دەژیت

هەرچەندە چەند ڕۆژێکە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بۆ 50 پلەی سیلیزی و هەرندێکجاریش بۆ 51 بەرزبووەتەوە، بەڵام دڵنیابە کە تۆ ئێستا لەناو سەلاجەیەکدا دەژیت، بە بەراورد بە دراوسێکەمان، ڤینۆس.

بیهێنە بەرچاوت لەناو مەنجەڵێکی بوخاری زەبەلاحدا بژیت کە ملیۆنان ساڵە سەرقاپەکەی نەکراوەتەوە.

ئەمە حاڵی هەسارەی ڤیۆنسی هاوسێی زەوییە کە پلەی گەرمییەکەی دەگاتە 475ی سیلیزی، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی لە چەند چرکەیەکی کەمدا مرۆڤ لەناوبەرێت.

بەرگەهەوای ڤیۆنس زۆر ئەستوورە و لە 96%ی لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکهاتووە، ئەمەش وا دەکات گەرما بە شێوەیەکی ترسناک قەتیس بکات.

تەنانەت هەورەکانیشی ئەوێ لە ترشی کبریتیک “سوڵفریک” پێکهاتوون نەک هەڵمی ئاو.

دەتوانیت بە تەلەسکۆپ چاودێری ئەم هەسارەیە بکەیت کە 70٪ی تیشکی خۆر پێچەوانە دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات ببێتە گەشاوەترین هەسارەی ئاسمان و لە کوردەواریشدا بە ئەستێرەی بەرەبەیان ناودەبرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە