spot_imgspot_img

نەتانیاهۆ: نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی غەززە درۆ دەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بیانوو دەهێنێتەوە و درۆ بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، لەکاتێکدا ڕێگای سەلامەت و مۆڵەتپێدراو بۆ تێپەڕبوونی کاروانی هاوکارییەکان هەیە.

نەتانیاهۆ، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بنکەی ئاسمانیی ڕامۆن، وتی؛ ئیسرائیل پابەندە بە دابینکردنی کەمترین ئاستی هاوکاری مرۆیی، سەرەڕای بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

نەتانیاهۆ جەختی کردەوە، کە ئیسرائیل لە شەڕی کەرتی غەززەدا پێشکەوتن بەدەست دەهێنێت و ئاماژەی بە بەردەوامیی دانوستانەکان کرد بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

رۆژی یەکشەممە، ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکان کە ئیسرائیل لە سێ ناوچەی کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو، چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی نوێدایە کە ئیسرائیل دەڵێت ئامانج لێی چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆییە لە کەرتەکەدا.

بڕیاری ئاگربەست لەو ناوچانەدا دوای شەپۆلێک لە ڕەخنەی نێودەوڵەتی دێت لەسەر هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لە شەڕەکەدا و نیگەرانییەکان لە مەترسیی ڕوودانی برسێتی لە غەززە.

سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو کە “ڕاگرتنێکی تاکتیکی” بۆ چالاکییە سەربازییەکان لە شاری غەززە، دێر بەلەح و مەواسی دەستپێدەکات، کە سێ ناوچەی چڕی دانیشتووانن، بە ئامانجی “زیادکردنی قەبارەی هاوکارییە مرۆییەکان” کە دەچنە ناو کەرتەکەوە.

ئاگربەستەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر دە بەیانی تا هەشتی ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی دەست پێدەکات، لە رۆژی یەکشەممەوە تا کاتی ئاگادارکردنەوە بەردەوامی دەبێت.

چاودێران و ڕێکخراوەکان چەندین مانگە هۆشداری دەدەن لە مەترسیی برسێتی لە غەززە، کە ئیسرائیل سنووردارکردنی لەسەر گەیشتنی هاوکارییەکان سەپاندووە بەبیانووی ئەوەی حەماس دەست بەسەر کاڵاکاندا دەگرێت بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەم بانگەشەیە هەبێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە