ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، دەنگیدا بە عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا.
ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ لە شوێنی پارێزگاری پێشوو، عەبدولموتەڵیب عەلەوی کە خانەنشین کرابوو، ئەنجامدا.
هەڵبژاردنی عەتوانی بۆ ئەو پۆستە لە کاتێکدایە، پێش چەند ڕۆژێک، عەمار حەمدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، خانەنشینکردنی پارێزگار عەبدولموتەڵیب عەلەوی ڕاگەیاندبوو.
