ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، ڕایگەیاند؛ کە رۆژی دووشەممە ٢٧/٧/٢٠٢٥ بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بڕیاردرا رۆژی دووشەممە لە پارێزگاکەدا بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە.”
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئەم بڕیارە دوای بەدواداچوونی ڕاپۆرتەکانی کەشناسی درا کە ئاماژە بەوە دەکەن پلەکانی گەرما ڕێژەی ئاسایی خۆیان تێپەڕاندووە”.
هەروەها جەختی کراوەتەوە کە “ئامانج لە پشووەکە پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتییانە لەژێر ئەم بارودۆخە سەختەی کەشوهەوادا.”
