دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، غەززە ” بەدەست برسێتیەوە ناناڵێنێت، ئەوەی هەیە حەماس هاوکارییەکان دەبات”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، “دوو هەفتە لەمەوبەر ٦٠ ملیۆن دۆلارمان دابینکرد بۆ هێنانی خۆراک بۆ غەززە، کەسیش سوپاسی نەکردین”.
ئاماژەی بەوەشدا، حەمماس نایەوێت شەڕ بوەستێت و خۆی بەدەستەوە نادات، هاوکات بارمتەکان و دەستگیرکراوەکان ناگەڕێنێتەوە، بۆیە داوام لە ئیسرائیل کردووە بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی غەزەوە بدات”.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوکاری زیاتر بۆ غەززه دابین دەکەین، بەڵام دەبێت وڵاتانی دیکه بەشداری ئەو هەوڵە بکەن.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی “پێموانییە برسێتی لە غەززە هەبێت، لەوانەیە پەیوەندی بەکەم خۆراکییەوە هەبێت، چونکە حەماس هاوکارییەکان دەدزێت”.
بەپێی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە ٢١ی تەمموزدا، نزیکەی ٩٠ هەزار منداڵ و ژن بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە دەناڵێنن، لەکاتێکدا نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ چەندین ڕۆژە لە خۆراک بێبەشن.
تا ٢١ی تەمووز، نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرانی ١٠٥٤ کەسی لە غەززە لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی خۆراک تۆمار کردووە، کە ٧٦٦ کەس لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی دامەزراوەی مرۆیی غەززە کوژراون و ٢٨٨ کەسیش لە نزیک نەتەوە یەکگرتووەکان و کاروانە مرۆییەکانی دیکە کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە لە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گەیشتووەتە ١٠١ کەس کە ٨٠ کەسیان منداڵن.
سەرەڕای ئەم ژمارە ترسناکانە، کە لە ئەنجامی سیاسەتێکی سیستماتیکی برسێتی و ئابڵوقەیەکی هەمەلایەنە کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی گرتەوە، وەڵامە نێودەوڵەتییەکان سنووردار دەمێننەوە بە شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی زارەکی، بەبێ ئەوەی کردەیەکی کۆنکرێتی و کۆدەنگی کردارەکی توند بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە چنگی برسێتی و بۆردومان هەبێت.
