دروستکردنی ناوەندی کوردانی ئەمریکا ڕاگەیەندرا کە لە کوردانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” نێردراوە، ناوەندی کوردانی ئەمریکا یەکەمین کۆنفراسی خۆی بەناوی کۆنفڕانسی بنیاتنان سازدا.
لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆک، سکرتێر، وتەبێژ و لێپرسراوی بەشەکانی پەیوەندییەکان، کارگێڕی، دارایی و ڕاگەیاندن هەڵبژێردران.
ناوەندی کوردانی ئەمریکا کار لەسەر کۆکردنەوەی تواناکانی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکا و لۆبیکردن بۆ پرسی کورد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات.
لە کۆنفڕانسەکەدا، دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی کوردانی ئەمریکا بەم شێوەیە هەڵبژێردران:
١-نەوزاد عەبدوڵا بۆتانی سەرۆکی ناوەندی کوردانی ئەمریکا
٢- بەهار سوڵتانیان سکرتێری ناوەندی کوردانی ئەمریکا
٣-جەلیل ئازادیخواز وتەبێژی ناوەندی کوردانی ئەمریکا
٤- خەسرەو ئەڵماسی لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکان
٥- کانی سابیر لێپرسراوی بەشی کارگێری
٦- سالار سیوەیلی لێپرسراوی بەشی دارایی
٧- ئومێد سیوەیلی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن
