بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە سنووری هەردوو گوندی باخان و جافەران-ی سەر بە شارەدێی قەرەداغ، زیاتر لە 10 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و دارستان سووتا.
باسی لەوەشکردووە، ئاگرەکە لەلایەن مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى قەرەداغ، بەهاوکارى بەرگرى شارستانى سنوورەکە و خەڵک و دانیشتوانى گوندەکان کۆنترۆڵ کراوە. لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى هۆکارى سەرەکى کەوتنەوەى ئاگرەکان.




