spot_imgspot_img

گەرمای ناوچەیەکی هەرێم گەیشتە 50 پلە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات لە ئیدارەی گەرمیان گەما 50 پلەی تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی

دهۆک: 46 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 49 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 47 پلەی سیلیزی

سۆران: 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە