spot_imgspot_img

سیستانی، داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات

 عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، ڕۆژی هەینی ٢٥/٧/٢٠٢٥داوای لە وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، کە ڕێگە نەدەن کارەساتە مرۆییە گەورەکەی کەرتی غەززە کە ئیسرائیل سەرکردایەتی دەکات، بەردەوام بێت.

سیستانی لە بەیاننامەیەکدا، کە لە نووسینگەکەی لە نەجەفەوە دەرچووە، ڕایگەیاند: “دوای نزیکەی دوو ساڵ لە کوشتن و وێرانکاریی بەردەوام و سەدان هەزار شەهید و بریندار و ڕووخاندنی تەواوی شار و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، لەم ڕۆژانەدا گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدەست بارودۆخێکی زۆر سەختەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی بەهۆی کەمیی ماددە خۆراکییەکانەوە، کە بووەتە هۆی برسێتییەکی بەربڵاو کە تەنانەت منداڵان و نەخۆش و بەساڵاچووانیشی گرتۆتەوە.”

هەروەها وتی: “ئەگەر لە هێزەکانی داگیرکەر چاوەڕوانی هیچ شتێک نەکرێت جگە لە ئەنجامدانی ئەم دڕندەییە سامناکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندا بۆ دەرکردنی فەلەستینییەکان لە نیشتمانی خۆیان، ئەوا لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی چاوەڕوان دەکرێت کە ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئەم کارەساتە مرۆییە گەورەیە نەدەن و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ کۆتایی پێهێنانی و هەموو توانایەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ ناچارکردنی “قەوارەی داگیرکەر و پشتیوانەکانی” تا ڕێگە بدەن ماددە خۆراکییەکان و سەرجەم پێداویستییەکانی ژیان لە زووترین کاتدا بگاتە هاوڵاتییان.”

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە