یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە، یەکەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی FDI، لە دەستەی وەبەرهێنان.
بەئامادەبوونی د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆک ئەندامانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە یەکەی FDI.
لەمبارەیەوە، یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان و سەرۆکی لقی سلێمانی هەمان یەکێتی، بە(خەڵک)ی وت؛ لەسەر پێشنیاری یەکێتییەکەمان، خەڵاتی رێزلێنان بەو یەکە گرنگەی ناو دەستەی وەبەرهێنان دراوە و بەم نزیکانەش رێزلێنان بۆ هەموو ئەو کەسە دڵسۆز و ماندوو خەمخۆرانەی ناو دەستەی وەبەرهێنان و سەرجەم دڵسۆزانی ناو حکومەت و کەرتی وەبەرهێنان دەکەن و بەسەریان دەکەنەوە.
بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە یەکەی FDI، لە دەستەی وەبەرهێنان، لەپای هەوڵ و ماندووبوونیانە لەپێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و بەگەرخستنی سەرمایەی دەرەکی لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا.


