هۆڵک هۆگن  کۆچی دوایی کرد

زۆرانبازی ئەفسانەیی و ئەکتەر، هۆڵک هۆگن، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هۆگن، که ناوی ڕاستەقینەی تێری بۆلیایە، به هۆی جەڵتەی دڵەوە لەماڵەکەی خۆی لە کلیروۆتەر، فلۆریدا، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت ەبە هۆڵک هۆگن، زۆرانبازی ئەفسانەیی WWE و ئەکتەر، پۆلیس ڕایگەیاندووە کە تیمەکانی فریاگوزاری لە ماڵەکەی خۆی لە کلیروۆتەر، فلۆریدا، چارەسەرییان بۆ هۆگن کردووە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە گیان لەدەست بدات.

هۆگن، بەناوبانگترین ئەستێرەی مێژووی پێنج دەیەی WWE یە – کە بە سمێڵە جیاوازەکەی و پەرۆ ڕەنگاوڕەنگەکانی کە لەسەری دەبەست ناسرابوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە