هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق 30٪ زیادیکردووە

هەناردەی چین بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا گەشەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 بە ڕێژەی 9.3% گەشەی کردووە، بەتایبەت ئۆتۆمبێل 30٪ زیادیکردووە.

هەناردەی ڕاستەوخۆی چین بۆ عێراق لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 بە ڕێژەی 9.3% گەشەی کردووە، هەروەها بەراورد بە نیوەی دووەمی هەمان ساڵ 13.2% زیادی کردووە.

بەگوێرەی داتا شیکارییەکان کە بڵاوکراوەتەوە، بەهای هەناردەکردنی ڕاستەوخۆی چین بۆ عێراق لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا نزیکەی 8.8 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024دا 8.1 ملیار دۆلار بووە و لە نیوەی دووەمی هەمان ساڵدا 7.8 ملیار دۆلار بووە.

ئامێرە کارەباییەکان لە پلەی یەکەمی لیستی کاڵا هەناردەکراوەکاندا بوون و گەیشتووەتە ٢.١ ملیار دۆلار، کە دەکاتە ٢٣%ی کۆی هەناردەکردن، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا یەک ملیار و ٩ ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها هەناردەکردنی ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنیەکان بۆ یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە کە دەکاتە ١٥%ی کۆی گشتی، لەکاتێکدا پێشتر یەک ملیار دۆلار بووە.

هەناردەی ئۆتۆمبێلی چینی بە ڕێژەی 30% گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 638 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا 490 ملیۆن دۆلار بووە.

بەم شێوەیە سێ کاڵاکە (ئامێر، ئامێری ئەلیکترۆنی و ئۆتۆمبێل) نزیکەی 47%ی کۆی هەناردەکردنی ڕاستەوخۆی چین بۆ عێراق پێکدەهێنن.

بەپێچەوانەوە کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە هەمان ماوەدا 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بوو، لەو بڕە 17.7 ملیار دۆلار نوێنەرایەتی هەناردەی عێراقی کردووە کە زۆربەی نەوتی خاو بووە.

سەرەڕای باشتربوونی هەناردەکردنی چین، کۆی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٣.٣% دابەزیوە کە بڕی ٢٧.٥ ملیار دۆلار بووە.

زیادەی بازرگانی لە بەرژەوەندی عێراق گەیشتە 8.8 ملیار دۆلار، بەڵام بە ڕێژەی 21% کەمیکردووە لە بەرامبەر 11.3 ملیار دۆلار لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای هاوردەی چینی و دابەزینی ڕێژەیی بەهای هەناردەی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە