لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و 700 كیلۆگرام په‌تاته‌ی خراپبودا گرت کە خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، گۆران حەمه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن لە قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و كۆگایانه‌ی كاڵاوشمه‌كییان تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، لیژنه جۆراوجۆره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و 700 كیلۆگرام په‌تاته و زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی جۆراو جۆردا گرتووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به‌هاووڵاتیانی بفرۆشن.
وتیشی: به‌سوپاسه‌وه كه هه‌میشه هاوكاری لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 35 كارتۆن جگه‌ره‌ی خراپبودا گرتووه، بۆ له ناوبردنیشی ڕه‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی كردوه.
ئاشكراشیكرد، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و دوكانداره‌كان له هه‌بوونی زیاتر له پێنج تۆن شیره‌مه‌نی، 500 كیلۆگرام به‌هارات و یه‌ك تۆن و 200 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆری دیكه، قائیمقامیه‌تی سلێمانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردن.
گۆران حەمەئەمین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌واوی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچەی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌تاته و جگه‌ره خراپبوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
