پارێزگاری واست دەستیلەکارکێشایەوە و پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا

ئەنجوومەنی پارێزگای واست دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار، هادی مەجید کازار وەک پارێزگاری نوێی پارێزگاکەی هەڵبژارد.

میدیاکانی ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، “ئەنجوومەنی پارێزگای واست دانیشتنێکی فەرمی ئەنجامدا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان هادی مەجید کەزار وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا، لە شوێنی محەممەد جەمیل ئەلمەیای دەستلەکارکێشاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی تەمموزی 2025) پارێزگاری واست محەمەد جەمیل ئەلمەیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و ئەنجوومەنی پارێزگا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.

ئەلمەیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “گەلی ئێمە، بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان، وەک ڕێزێک بۆ خوێنی شەهیدان، وەک پشتیوانییەک و هەڵوێستێک کە هەندێک لە برینە قوڵەکانیان ساڕێژ بکات، هەروەها لە دڵسۆزی بۆ ئەوان و بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە، بە شانازییەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەم بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای واست ڕاگەیاند، و لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە قبوڵ کرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە هایپەرمارکێتێک لە شاری کوت پایتەختی پارێزگای واست کەوتەوە. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، لەئاگرەکەدا نزیکەی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە. حکومەتی خۆجێی سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی ئەو ئاگرە دڵتەزێنە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەمموزی 2025، محەمەد جەمیل ئەلمەیا، پارێزگاری واست، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە کە ئەنجومەنی پارێزگا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران پارێزگاری واست، سەرۆکی لیژنەی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکە، و ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد، ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرد بۆ ئاشکراکردنی بەرپرسیارێتی و دیاریکردنی هۆکارەکانی کەمتەرخەمی لە کارەساتی ئاگری کوتدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە