بی ئێم دەبلیو دەستبەرداری بزوێنەرە بەهێزەکانی نابێت

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی مەترسی هەوادارانی ئۆتۆمبێلەکانی ڕەواندەوە و ڕایگەیاند دەستبەرداری بزوێنەرە بەهیزەکانی نابێت.

فرانک ڤان میڵ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی ڕایگەیاند دەستبەرداری ئەدای ئۆتۆمبێلەکانمان نابین و هیچ پلانێکمان بۆ لاوازکردنی بزوێنەرە ئەفسانەییەکانمان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بی ئێم دەبلیو بە ئاسانی ملکەچی کۆت و بەندە نوێکانی یۆرۆ 7 نابێت و لە بزوێنەرە شەش یان هەشت پستۆنییەکانی سازش ناکات.

بەرپرسەکەی بی ئێم دەبلیو وتیشی، ئێمە بەردەوامین بە بەهێزکردنی توانای بزوێنەرەکان نەک کەمکردنەوەی.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە چاودێران پێیان وابوو BMW Mیش هاوشێوەی بەشێک لە ڕکابەرەکانی دەست بە بچووککردنەوەی قەبارەی بزوێنەرەکانی و بەکارهێنانی باتری کارەبایی و بەکارهێنانی بزوێنەری بچووک دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە