spot_imgspot_img

گوتێرێس: “غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە”

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس: “لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەرحەق بەو کەسانە کرا کە سەرقاڵی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون، کردەوەیەکی زۆر دڕندانە بووە و بە توندترین شێواز سەرکۆنەی دەکەم”.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداری ئەوەی دا کە “غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە”.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداری ئەوەی دا کە “لە غەززە دوایین هێڵەکانی ژیان” بەرەو داڕمانن و شایەتی خراپتربوونی دۆخی ژیانی خەڵکین.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هەمبەر دۆخی سەختی ژیان لە غەززە و ئەو شەپۆلە برسێتییەی کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، دەربڕی و ڕایگەیاند، بە تووندی هەموو ئەو کردەوە توندوتیژیانە ئیدانە دەکەم کە خەڵکێک دەکاتە ئامانج کە بۆ دۆزینەوەی خۆراک بۆ خێزانەکەی دەگەڕێت و تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن و یان بریندار دەبم”.

گوتێرێس وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە “غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە”، وتیشی، “لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەرحەق بەو کەسانە کرا کە سەرقاڵی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون. کردەوەیەکی زۆر دڕندانە بووە و بە توندترین شێواز سەرکۆنەی دەکەم”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە