spot_imgspot_img

لە هەرێم بۆ یەكەمجار گەرما دەگاتە 50 پلە

بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی بواری كەشناسی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە هەفتەی داهاتوودا بۆ یەكەمجار دەگەنە 50 پلە و زیاتریش.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی پێنج شەممەوە پلەی گەرما زیاتر لە 7 پلە بەرزدەبێتەوە.

وتیشی، “لە ئەمڕۆوە تاوەکو دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما دوو پلە بەرزبۆتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتریش بەرز دەبێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكرد، “چەقی گەرماکە لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو؛ دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 25ـی تەممووز، بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پلەی گەرما بەتێکڕایی لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و لە گەرمیانیش دەگاتە نزیکەی 51 پلەی سیلیزی.”

ئەو شارەزا كەشناسییە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت لە کاتژمێر 11:00 تاوەکو 4:30 نەچنە دەرەوە، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی زۆر بەهێز دەبێت، کاردەکاتە سەر تەندروستی، بە هیچ شێوازێکیش بۆن و چەرخ لە ناو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵدرێت.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە