spot_imgspot_img

گەشتی عومرە هەرزان دەبێت

دوابەدوای كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران-ئیسڕائیل و كردنەوەی كایەی ئاسمانی عێراق، گەشتەكانی سوننەتی عومرە دەستیان پێكردەوە و نرخەكانیشیان هەرزان بووە.

كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان حاجی یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گەشتەكانی عومرە دەستیان پێ‌ كردۆتەوە و نرخی گەشت لەڕێگای وشكانییەوە 375 دۆلارە.

لای خۆشیەوە، ڕێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کردنەوەی گەشتەکانی عومرەدا نرخ دابەزی. پێش رێوڕەسمەکانی حەج، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی 950 دۆلار بوو، ئێستا 800 دۆلارە.”

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگەی وشكانی پێش رێوڕەسمەکانی حەج 500 دۆلار بووە و ئێستا لەنێوان 450 بۆ 475 دۆلارە بە هەموو خزمەتگوزارییەکەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ساڵانە ئەوانەی دەچنە عومرە بەهۆی کەمیی نرخەوە زیاتر بە رێگەی وشکانیدا دەچن، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری خەڵکیش رێگەی ئاسمانییان دەوێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە