نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا هۆشداری لەبارەی دۆخی سووریا دەدات و دەڵێت” پێویستە لێپرسینەوە لە حکومەتی سووریا بکرێت”.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، دەبێت حکومەتی ئەو وڵاتە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکەدا هەبێت، ئەو ڕووداوانەی ڕوویاندا ئاسایی نین و دەبێت لێپرسینەوە لە حکومەتی سووریا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەدۆخی سووریا، لوبنانیش دۆخی ئاڵۆزە، بەتایبەت بابەتی چەکدانانی حزبوڵا، کە پرسێکی ناوخۆی لوبنانە، واشنتن پێی وایە ئەوان گرووپێکی تیرۆرستین و ئامادە نییە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات.
جەختیشیکردەوە، واشنتۆن هەوڵ دەدات هاوکاریی لوبنانییەکان بکات بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەڵام چارەسەر لەدەست حکومەتی لوبنان خۆیدایە.
تۆم باراک هەڵوێستی ئەمریکای لەبارەی سزادانی لوبنان ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، واشنتن بیر لەوە ناکاتەوە سزا بەسەر لوبناندا بسەپێنێت، لەبارەی ئیسرائیلیشەوە، نایەوێت ناچاری بکات لە ئێستادا هیچ کارێک ئەنجام بدات.
