ئەردۆغان کۆتایی بە ڕێککەوتنی 52 ساڵەی نەوت لەگەڵ عێراق هێنا

سەرۆکی تورکیا کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی تایبەت بە بۆری گواستنەوەی نەوت لەگەڵ عێراق هێنا کە 52 ساڵ لەمەوبەر لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای بڵاوکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێکی گواستنەوەی نەوت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973.

ئامانجی ڕێککەوتنەکە گواستنەوەی نەوتی عێراق بوو لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهان و بە پێی بڕیارەکەی ئەردۆغان، کارکردن بە ڕێککەوتنەکە لە 27ی تەمووزی 2026 کۆتایی دێت.

ئەمەش دەقی بڕیارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە