مێتا لەبواری زیرەکی دەستکرد تایبەتمەندی خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای Meta AI تایبەتمەندییەکی نوێی بە AI ەوە بە ناوی “Imagine Me” خستووەتە بازاڕەوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی خۆیان دروست بکەن بە بەکارهێنانی نامەی کورت لەناو چات لە پلاتفۆرمی مێتا وەک ئینستاگرام و واتسئەپ و فەیسبووک مەسنجەر.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە چۆنیەتی کارکردنی ڕوونکردەوە، وردەکارییەکی زۆری لەسەر تایبەتمەندییەکە دا.

بەکارهێنەران دەتوانن تایبەتمەندی “Imagine Me” لەناو چاتەکان لە واتسئەپ و فەیسبووک مەسنجەر و ئینستاگرام بەکاربهێنن بە دەستپێکردنی گفتوگۆ بە هاشتاگی @Meta AI لەسەر هەموو ئەم پلاتفۆرمانانە، جا چ لە چاتی تاکەکەسی یان گروپیدا، و ناردنی نامە کە بە “Imagine Me” دەست پێدەکات.

مێتا بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنان AI بۆ دروستکردنی وێنەی وردتر و کەسایەتی زیادکردووە، داوا لە بەکارهێنەران دەکرێت سێ سێڵفی پێشکەش بکەن کە گۆشەی پێشەوە و چەپ و ڕاستی دەموچاویان پیشان دەدات. مێتا ئای ئەم وێنانە بەکاردەهێنێت، لەگەڵ نامەی کورتی بەکارهێنەر، بۆ دروستکردنی وێنەی ناوازە.

بۆ نموونە دەتوانیت داوای لە Meta AI بکەیت کە تۆ وەک چەتەیەکی ساڵانی نەوەدەکان لە کەنار دەریادا قاوە دەخۆیتەوە و لە چەند چرکەیەکدا Meta AI وێنەیەکی تایبەتمەند دروست دەکات. ئەگەر بەکارهێنەران لە وێنەکەیان کە لەلایەن AI دروستکراوە ڕازی نەبن، ئەوا بژاردەی دەستکاریکردن، دووبارە دروستکردنەوە، یان سڕینەوەییان هەیە. هەروەها دەتوانن وێنەکان وەربگرنەوە، هەڵبژاردنەکانیان بەڕێوەببەن، یان تایبەتمەندییەکە لەکاربخەن. لە ئێستادا ئەو وێنانەی کە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI ی مێتا دروست دەکرێن بە وشەی “Imagined with AI” نیشانە دەکرێن. بەپێی سیاسەتی نوێکراوی کۆمپانیاکە، پێدەچێت وێنەکانی دیکەی دروستکراوی AI لەلایەن کۆمپانیای مێتا دەستنیشان بکرێن و ناویان لێنراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە