بەرهەم ساڵح و عەبادی كۆبوونەوە

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كۆبووە و جەختدەكەنەوە لەسەر “یەکڕیزی نیشتمانی و ئەولەویەت دان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە لە لە بەغدا حەیدەر عەبادی پێشوازی کرد لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆماری پێشووی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، لە میانی دیدارەکەدا باسمان لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵات و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازی گشتگیر کرد.

دەشڵێت: جەختمان لە گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و ئەولەویەت دان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، عەبادی و بەرهەم ساڵح، “جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی یەکگرتووی نیشتمانی بۆ چەسپاندنی بناغەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیە بەدەست هێنراوەکان کردەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە