شارەوانی سلێمانی ڕێگەیەکی سەرەکی بەربەست دەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاوی کردەوە، سبەینێ دەستدەکرێت بە قیرکردنی شەقامی ڕۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی- عەربەت، دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین، کە شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکار بهێنن.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە قیرکردنی شەقامی ڕۆیشتوو لە فلکەی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی-عەربەت بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی قیرکردنی شەقامی ڕۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی- عەربەت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین کە لە ڕۆژی دووشەممە واتە 21ـی تەممووز دەستدەکرێت بە کاری قیرکردن لە شەقامەکەدا بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان سەرەتا لە بازگەی سلێمانی- عەربەت دەستبەکاری قیرکردن دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە: داوا لە شۆفێران دەکەین کە شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکار بهێنن لەو شوێنەی کە قیرکردن ئەنجام دەدرێت و هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و هاتووچۆ بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە