فۆرد نزیکەی 700 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا دەکێشێتەوە

بە هۆی ئەگەری لێچوون لە نۆزڵەکانییەوە، کۆمپانیای فۆرد ڕایگەیاند 694 هەزار و 271 ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کێشەکە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری برونکۆ سپۆرتی مۆدێل 2021-2024 و ئسیکەیپی 2020-2022 دەگرێتەوە کە بزوێنەری سێ سلندەری 1.5 لیتریان هەیە.

کۆمپانیای فۆرد ڕاشیگەیاند خەرجی کێشانەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بازاڕەکاندا دەگاتە نزیکەی 570 ملیۆن دۆلار.

ئەم کێشەیە نوێ نییە و لە تشرینی دووەمی 2022شدا، فۆرد 521 هەزار و 746 ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە و ساڵی 2024یش 42 هەزار و 652 ئۆتۆمبێل لە ئازاری ئەماڵیشدا 33 هەزار و 576 ئۆتۆمبێلی دیکەی بە مەبەستی چاککردنەوەی کێشەکە لە بازاڕەکاندا کشاندەوە.

کۆمپانیای فۆرد پێیوایە لە نێو ئەو 700 هەزار ئۆتۆمبێلەش کە لە بازاڕەکاندا دەکێشرێنەوە، کێشەکە کاریگەریی لەسەر ڕێژەی 0.3٪یان دروست کردبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە