ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری بڵاوکرایەوە کە لە میانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی حزبەکەدا هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دووەم ڕۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە دەکرێت.
دوێنێش عەلی باپیر، جارێکی دیکە بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەستنیشانکرایەوە و پاشان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی ئەنجامدرا.
ئەمەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیە کە تێیدا دلێر گەرمیانی، لە ناو 29 ئەندامەکەی سەرکردایەتیدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و سێ کەسیش وەک ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردران.

